بەغداد/ INA نهساڕحاجی
ڕاوێژکای دارایی سەرۆک وەزیران مزهرمحمد ساڵح ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە جەختیلەوەکردەوەکە باشتربوونی داهاتەکانی نەوت کەلێنی نەبوونی خەرجی کەمتر دەکاتەوە.
ساڵح بە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە کاتەکانی خەرجکردنی بودجە بەپێی ئەوپلانە بەڕێوەدەجێت کەبۆی داڕێژراوەو جگەلە خەرجیە پێویستەکان وەکو موچە ئەواداهاتی نەوت کەلێنی خەرجیەکان کەمتر دەکاتەوەو لەپەنابردن بۆقەرزدەمانپارێزێت، بەتایبەتی لەبواری جێبەجێکردنی بەرنامەکانی بەگەڕخستن و خەرجکردنی وەبەرهێنان بۆ پڕۆژەکانی پلانبۆداڕێژراو ئەویش بەپێی پێداویستیە ستڕاتیژیەکان.
هەروەها وتی وابەستەگیەک هەیە لەنێوان خەمڵاندنی نەبوونی خەرجی وچالاکی جێبەجێکردنی بەرنامەکان و پڕۆژەکانی وەبەرهێنان ئەویش بەهۆی باشبوونی داهاتە گشتیەکان ئەمەش مانای وایە کە پڕۆسەی جێبەجێکرنبەگەرم وگوڕی بەڕێوەدەچێت.