بەغداد/ INA
وەزیری دەرەوە فوئادحسین لەگەڵ هاووتا ئێرانیەکەی بارودۆخی ناوچەکەیان تاووتوێکرد.
بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوە کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوە فوئادحسین چاوی کەوت بە هاووتائێرانیەکەی حسین امیر عبداللهیان ئەویش لەپەراوێزی کۆبوونەوەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان کەلەنیویۆڕک بەڕێوەدەچێت و لەمیانەی دیدارەکەدا باس لە بابەتە هاوبەشەکان کرا.
هەروەها وەزیری ئێرانی سەردانی وەزیری دەرەوەی عێڕاقی بۆ تاران بەرزنرخاند کە دەرەنجامی هەماهەنگی وکاری هاوبەشی لێکەوتەوەو بووەهۆی ڕێککەوتنی ئەمنی نێوان هەردوولاو لەگەڵ حکومەتی هەرێم دەستکرا بە کاری هاوبەش لەڕووی ئەمنیەوە.
وتیشی هەردوولایەن باسیشیان لە پێشهاتەکانی نێوان ئەمریکاو ئێران کرد کەدەرەنجامی ئازادکردنی پێنج هاووڵاتی ئەمریکی لێکەوتەوە.
كهشناسی عێراق: پلهكانی گهرما بهرزدهبنهوه