بەغداد/ INA
سەرۆکایەتی کۆمار ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە جەختیکردەوەلەوەی کەبەنیازە باڵیۆزی تورکیا بانگ بکات و نامەیەکی ناڕەزایی بۆ سەرۆکایەتی تورکیا ڕادەست بکات.
سسەرۆکایەتی کۆمار لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی ڕۆژبەڕۆژ شاڵاوەسەربازیەکانی سەرخاکی عێڕاق زیاتردەبن بەتایبەتی بۆسەرهەرێمی کردستان بەبێ هیچ پاساوێک پێشتربۆ تورکیامان ڕوونکردووەتەوە عێڕاق ئامادەیە بۆ دانووستان لەگەڵ لایەنە ئەمنیەکان بۆ جارەسەرکردنی کەلەبەرە ئەمنیەکان.
وتیشی کە هەندێک پێشێلکاری ئەمنی لەوانەیە ڕووبدەن بەڵام هێرشکردنەسەر هاووڵاتیانی مەدەنی لەلایەن یاسای نێودەوڵەتیەکانەوە ڕەتکراوەتەوە، بەتایبەتی کە هەندێک چەک هەن تەنها بۆجەنگ بەکاردەبرێن وەکودرۆن کە تورکیا دژ بە خاکی عێڕاق بەکاریاندەهێنێت.
هەروەها وتی کە سەرجەم حکومەتەکانی پاش پڕۆسەی ئازادی جەختیان لەسەرئەوەکردووەتەوە کە عێڕاقی نوێ تەنها باوەڕی بە زمانی گفتوگۆهەیە بۆ چارەسەری کێشەکان، جگەلەوەش عێڕاق باجی گەورەی داوە لەبەرەنگاربوونەوەی
تیرۆریستان و نەیهێشتووە ئەو تیرۆریستانە دزە بکەنە سەرخاکی وڵاتانی دراوسێ.
ئەمڕۆش وەک دەسپێشخەریەک وەزارەتە ئەمنیەکانمان بانگ کردووە بۆ گوێگرتن لە ڕاپۆرتێکی درێژو بەهەمان شێوەش پەیوەندی چڕ لەگەڵ کۆمەڵگای نێودەوڵەتیدا دەکەین بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە.
بەیاننامەکە وتیشی سۆزو دلۆڤانی بۆ شەهیدانی عێڕاق کەلەم هێرشانەی تورکیا گیانیان لەدەستدا وکاردەکەین بۆ ڕاگرتنی ئەم دوژمنکاریانە چونکە عێڕاقی تازە باوەڕی تەنها بە زمانی گفتوگۆیە بۆ یەکلاکردنەوەی کێشەکان.