بەغداد/INA
دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە دوو تۆڕی دزینی مووچەو حەواڵەی بانکی دەستگیرکرد.
دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی پاش بەدەستهێنانی زانیاری ورد و بەرزکردنەوە سکاڵا دەربارەی دیارنەمانی مووچەی خانەنشینان و فەرمانبەران لە پارێزگای بابل تیمەکانمان هەڵمەتەکانی خۆیان چڕکردەوە بۆ بەدووداچون بۆ ئەم کارە دەرەجام توانرا تۆڕێکی نۆ کەسی دەستگیربکات کەمووچەکانیان دەدزی ئەویش بە فرتوفێڵ و دەسبڕین و چەندین شێوازی دیکە.
وتیشی هەندێک لەوتۆمەتبارانە ئامێری تایبەتیان پێبووە بۆ ڕاکێشانی پارە.
هەروەها تیمەکانی دەزگاکە لەبابل توانی تۆڕێکی دیکە دەستگیربکەن کەلەچوارکەس پێکهاتوون و کاری دزینی حەواڵەی بانکیان ئەنجام داوە ، پاش دەستگیرکردنیان تۆمەتبارەکان دانیان نا بە کاری دزینەکەیان و پڕۆسەکەش پاش ڕەزامەندی دادوەری بەڕێوەچوو سەرجەمیان ڕەوانەی لایەنی یاسایی کران و ڕێکاری پێویستیان بۆ وەرگیرا.