بەغداد/ INA
لێژنەیەکی پشکنین بەسەرۆکایەتی بریکاری وەزیری ناوخۆ ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە گەیشتە دیالە بۆ بەدوداچوونی باری ئەمنی لە فەرماندەیی ناوچەکە.
بەیاننامەی وەزارەت کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی بەفەرمانی وەزیری ناوخۆ بۆ سەرپەرشتیکردنی فەرماندەییەکان و بنکەکانی پۆلیس بریکاری وەزیری ناوخۆ بۆ کاروباری پۆلیس فەریق عادل عباس خالدی گەیشتە پارێزگای دیالە بەمەبەستی جێبەجێکردنی ئەرکەکانی فەرماندەیی بەیاوەری لێژنەیەکی پشکنین بۆ تاووتوێکردنی ڕەوشی کاروبارەکانی فەرماندەیی ناوچەکە.