بەغداد/ INA
وەزیری ناوخۆ عبدالامیر شمری ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە کۆبوونەوەیەکی سازدا بۆ
ڕێکخستنی هێزە ئەمنیەکانی ناوشاری بەغداد.
بەیاننامەی وەزارەت کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی وەزیری ناوخۆ سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی کرد لە بارەگای وەزارەت بەبەشداری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغداد وفەرماندەی پۆلیسی فیدڕاڵی و فەرماندەی بەرپەرچدانەوەی خێرا و ژمارەیەک لە فەرماندە ئەمنیەکانی وەزارەت.
لەکۆبوونەوەکەدا ڕێکخستن و بڵاوەپێکردنی هێزەئەمنیەکانی ناوشاری بەغداد تاووتوێکرا بۆ کەمکردنەوەیان .
هەروەها وەزیری ناوخۆ جەختیکردەوەسەر پشت بەستن بە زاڵەی کتوپڕ بۆ کۆنتڕۆڵکردنی باری ئەمنی چونکە کاراییان زیاترە و پێویستیشە بە کۆششی هەواڵگری پشتیوانی بکرێت.