کەشناسی عێڕاق ... پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

ناوخۆ
  • 19-09-2023, 10:03
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    کەشناسی عێڕاق ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە باری کەشوهەوای بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند.
    بەیاننامەی کەشناسی کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی کەشی عێڕاق سبەی لەناوچەی ناوەڕاست ساف دەبێت ولە بەشی ڕۆژاوایدا پەڵەهەوردەبێت کەچی لە ناوچەکانی باکوور ساف دەبێت و لەباشووریش ساف پەڵەهەوردەبێت وپلەکانی گەرماش بەرزدەبنەوە.
    ڕۆژی پێنجشەممەش لەناوچەکانی ناوەڕاست ساف وهەندێک هەوردەبێت، لەباکووریش ساف وپەڵەهەوریش دەبێت ، لەباشووریش ساف و هەوردەبێت و پلەکانی گەرماش لەباکووردا نزیک ڕۆژی پێشتر دەبێت.
    ڕۆژی هەینیش ساف دەبێت و پلەکانی گەرماش گۆڕانکاری بەسەردانایەت. ڕۆژی شەممەش لەسەرانسەری وڵاتداساف دەبێت وپلەکانی گەرماش لەبەشەکانی ناوەڕاست و باشوور لەڕۆژیپێشتر نزمتردەبێت.، لە باکووریش نزیک ڕۆژی پێشتردەبێت.