بهغدا-INA
وتەبێژی فەرماندەی گشتی لیوا یەحیا ڕەسووڵ وردەکاریی بۆردومانکردنی فڕۆکەخانەی عەربەت لە پارێزگای سلێمانی ئاشکرا دەکات.
لیوا ڕەسووڵ لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ناردووە، ڕایگەیاندووە، “رۆژی دووشەممە 18ی ئەیلول، کاتژمێر 17:00 فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان هاتووتە ناو ئاسمانی عێراق لەودیو سنوورەوە لەگەڵ تورکیا و بۆردومانی فڕۆکەخانەی (عەرەب)ی لە پارێزگای سلێمانی لە هەرێمی کوردستانی عێراق کردووه، کە بووە هۆی شەهیدبوونی سێ پاڵەوانی دەزگای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و برینداربوونی سێ پاڵەوانی دیکە.
ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەم دەستدرێژییە پێشێلکردنی سەروەری و ئاسایش و یەکپارچەیی خاکی عێراقه، هەروەها پێشێلکاری و هەڕەشەیە بۆ سەر ئاشتی و ئاسایش لە ناوچەکە و جیهان و پێشێلکردنی بڕگەکانی یاسا نێودەوڵەتییەکان، و پێشێلکردنی یاسای نێودەوڵەتی و بنەما و مەبەستەکانی جارنامهی نەتەوە یەکگرتووەکانه، جەختی لەوە کردەوە کە "ئەم هێرشە دووبارەبووانە لەگەڵ پرەنسیپی پەیوەندی باشی دراوسێیەتی نێوان وڵاتان ناگونجێت، و هەڕەشەی تێکدانی هەوڵەکانی عێراق دەکات بۆ بنیاتنانی پەیوەندییەکی باش و هاوسەنگی سیاسی و ئابووری و ئەمنی لەگەڵ دراوسێکانی.
لیوا یهحیا ڕهسوول وتی: عێراق مافی خۆیەتی کۆتایی بەم پێشێلکارییانە بهێنێت.
لە کۆتاییدا وتی: ڕەحمەت و ئەبەدی بۆ شەهیدە ڕاستگۆکانمان و چاکبوونەوەی خێرا بۆ بریندارەکان.