بهغدا-INA - حەسەن ئەلفواز
دوێنێ، وەزارەتی نەوت ناوەڕۆکی پلانەکەی بۆ گەیشتن بە خۆبژێوی لە سووتەمەنیدا ڕوونکردەوە، هاوکات هۆکاری کەمیی سووتەمەنی ڕوونکردەوە.
عەلی مەعرەج، یاریدەدەری وەزیر بۆ کاروباری دابەشکردن، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: کەرتی دابەشکردن پابەندە بە دابینکردنی بەنزین، نەوت و غاز، غازی شل، و نەوتی سپی و ئەو کەمییەی کە هەندێکجار ڕوودەدات لە ئەنجامی سەرلێشێواوییە له پلاندانان و گواستنەوە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، "ماوەیەک لەمەوبەر بەهۆی دواکەوتنی هاتنی بەنزینی هاوردەکراو کەمیی هەبوو، بەو پێیەی پاڵاوگەکانمان 50%ی پێویستی ناوخۆیی دابین دەکەن و پرۆسەی هاوردەکردنەکەش لەڕێگەی کۆمپانیای نیشتمانی بەبازاڕکردنی نەوت (سۆمۆ) ئەنجام دەدرێت".
ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی "هەندێکجار لە کاتی تێپەڕبوونی کەشتییە نەوتهەڵگرەکان لە دەریا و بارودۆخی کەشوهەوا، كێشه بۆپرۆسەی هاوردەکردندا دروست دەبێت، هەروەها لە پرۆسەی دۆکینگ و گومرگیدا، دواتر گەیشتنیان بۆ ماوەی 7 ڕۆژ دوادەخرێت، بهڵام ئێستا کێشەکە نهماوه بههۆی بەرزکردنەوەی هاوردەکردن."
ئاماژەی بەوەشکرد، "وەزارەت هەوڵدەدات بە بەهێزکردنی بەرهەمی نیشتمانی کۆتایی بە دووبارەبوونەوەی ئەو جۆرە حاڵەتانە بهێنێت، بەو پێیەی ئێمە خاوەنی چەندین پاڵاوگەین، لەنێویاندا پاڵاوگەی کەربەلا بە توانای 140 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، و بەرهەمهێنان وردە وردە دەچێتە زیاد دهكات و ئەگەر بە تەواوی کاربکات توانای، 9 ملیۆن لیتر بەنزین بەرهەمهێنانی دهبێت، کە لە نێوان 30-35%ی پێویستی ناوخۆیی دابین دهكات.
جەختیشی کردەوە، "کارکردن بەردەوامە بۆ زیادکردنی یەکەی پاڵاوتنی زیاتر لە پاڵاوگەکانی باکوور و باشوور، هەروەها پلانی دروستكردنی پاڵاوگە لە چوارچێوەی پلانی وەبەرهێنانی وەزارەتی نەوتدا هەیە، بۆیە هەوڵدەدەین کۆی پێویستییەکە بگرێتەوە و بگەینە خۆبژێوی لە پاڵاوگەکانی باکوور و باشوور له بەنزین و نەوتی سپی وگاز لە ڕێگەی ئەم پلانانەوە."