بهغدا-INA
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانى دوا نیوەشەو (بە کاتی بەغداد) لە نیویۆرک لەگەڵ بریکاری وەزیری گەنجینەی ئەمەریکا بران نیلسۆن کۆبووەوە، لە پەراوێزی بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە خولی حەفتا و هەشتەمینیدا.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لهراگهیێندراوێكدا كهبۆ ئاژانسی ههواڵی عێراقی ناردووه ڕاگهیاند" لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی میکانیزمەکانی هاریکاری نێوان عێراق و وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا کرا و پێداچوونەوە بە پێشینەکانی حکومەت کرا ،لە جێبەجێکردنی چاکسازییە ئابووری و ئیدارییەکاندا کە دەکەونە چوارچێوەیی بەرنامەی حکومەتەوە.
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران جەختی کردەوە لەوەی کە حکومەت لەگەڵ بانکی ناوەندی عێراقدا چەندین ڕێوشوێنی گرتووەتەبەر بۆ جێبەجێکردنی چاکسازی دارایی، کە کلیلی چاکسازیی ئابوورییە لە بەدیهێنانی ئامانجی حکومەت لە گواستنەوە لە ئابوورییەکی تاکەوە بۆ ئابوورییەکی بەرهەمدار و فرەیی، کە بۆ یەکەم جار بنکەدراوەیەکی دارایی بۆ مامەڵە بانکییەکان دامەزرا لە پێناو بەدەستهێنانی متمانەی پێویست بە مامەڵەکان لەگەڵ بانکە نێودەوڵەتییەکاندا.
هەروەها سودانی ئاماژەی بە فراوانکردنی کارەکانی حکومەت کرد لە کەمکردنەوەی پرۆسەی سپیکردنەوەی پارە لەسەر دوو ئاست، ئاستی پرۆسەیی و دادوەری، لە ڕێگەی جێبەجێکردنی ستانداردە نێودەوڵەتییە پێویستەکانەوە و دەتوانێت بازرگانی ڕاستەقینە بەدەستهێنێت بەشێوەیەک کە پاڵپشتی ئابووری بکات بەرەو پەرەپێدانی زیاتر.
سودانی ئاماژەی بەوەکرد کە حکومەت پشتیوانی کەرتی تایبەت دەکات لە ڕێگەی پاکێجێک بڕیار و ڕێوشوێنەوە، جگە لە پيشکەشکردنی هەموو ئاسانکارییە پێویستەکان لە بودجەی فیدراڵی بۆ ماوەی سێ ساڵ.
لەلایی خۆیەوە، نێڵسۆن چاکسازییەکانی حکومەتی لە کەرتی بانکی و داراییدا بەرز نرخاند، و سەرکەوتنی حکومەت لە گەڕاندنەوەی متمانەیە بۆ دامەزراوە داراییە جیهانییەکانی وەک Citibank و J.p. Morgan، و جەختی کردەوە لە ئامادەیی وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا بۆ کارکردنی بەهێز لەگەڵ بانکی ناوەندی عێراق و هاوکاریکردنی عێراق لە دۆسیەکانی پارەی دارایی و گواستنەوەی بانکی بازرگانی عێراقی بۆ دەرەوەی وڵات، هەروەها پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ سەقامگیری ئابووری عێراق نوێکردەوە.