هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر فڕۆکەخانەی کشتوکاڵی عەربەت لەسلێمانی به‌شێوه‌یه‌كی بەربڵاو شەرمەزاركرا

سیاسی
  • 19-09-2023, 08:04
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    سەرکردە سیاسییەکان و بەرپرسانی هەرێمی کوردستان، ڕۆژی سێشەممە، بە توندی ئیدانەی هێرشە تیرۆریستییەکەی سەر فڕۆکەخانەی کشتوکاڵی عەربەتیان کرد لە شاری سلێمانی، کە بووە هۆی شەهیدبوون و برینداربوونی شەش پێشمەرگەی ده‌زگای تیرۆر لە کوردستان.
    بافڵ تاڵەبانی سه‌رۆكی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، ئەم ئۆپەراسیۆنە تاوانکارییەی بە پێشێلکارییەکی ئاشکرای سنوورەکانی هەرێم و عێراق زانی و لە چوارچێوەی ئەو پیلانانەدایە کە ئامانج لێی تێکدانی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستانه‌ و ناوچەی سلێمانی بەتایبەتی.
    ئاماژەی بەوەشکرد، ئەرکی لایەنە سیاسییەکانی ناوچەکەیە کە پێکەوە ڕووبەڕووی مەترسی و تەحەددای ئەمنی ببنەوە و کوردستان لە دوژمنان و بەدخوازان بپارێزن.
    هاوکات داوای لە حکومەتی عێراق کرد بەرپرسیارێتی دەستوری و نیشتیمانی خۆی لە پاراستنی خاک و ئاسمانی عێراق بە کوردستانیشەوە بگرێتە ئەستۆ و ڕێگە نەدات چیتر ئەو پێشێلکارییانە ڕووبدەن، داوای لە هەموو وڵاتانی جیهان و هەموو ئازادیخوزەکانی کرد کەهەڵوێستی جددی و هاوسۆزی لەگەڵ ئێمەدا بنوێنن بۆ وەستاندنی ئەم هێرشە تیرۆریستیانە.
    هاوکات، ئەمینداری گشتی عەسائیب ئەهلی حەق، شێخ قەیس خەزعەلی، ڕاگه‌یاند“سەروەری عێراق و بەرگریکردنی لە نێوان ئەو نەگۆڕانەدایە کە ناتوانرێت دەستبەرداری بین، یان تەنانەت سازشیان لەسەر بکرێت”.
    شێخ ئەلخەزعەلی، لەتۆڕی ئیكس وتی:”ئەوەی لە فڕۆکەخانەی عەربەت لە پارێزگای سلێمانی ڕوویدا بە پێشێلکارییەکی ئاشکرای سەروەری عێراق دەزانین، و پێویستە حکومەتی عێراق و هەموو هێزە سیاسییەکان پێکەوە یه‌كهه‌وڵوێستن بن بۆ ڕاگرتنی ئەو پێشێلکارییە ودووبارەنه‌بووه‌ی.
    له‌لایی خۆیەوە بەرپرسی ڕەوتی حیکمە سه‌ید عەمار حەکیم داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلەی کرد لە بۆردومانکردنی فڕۆکەخانەی کشتوکاڵی عەربەت لە پارێزگای سلێمانی لە هەرێمی کوردستان كه‌ شەهید و برینداری لێکەوتەوە .
    سه‌ید حەکیم "ئیدانەکردنی هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی کشتوکاڵی عەربەت لە پارێزگای سلێمانی كرد.
    هه‌روه‌ها داوای کرد "لێکۆڵینەوەیەکی بەپەلە و ورد و ڕوون بکرێت بۆ دیاریکردنی بەرپرسانی ئەم هێرشە و پاراستنی سەروەری عێراق و دەستەبەرکردنی ئاسایش و سەقامگیری وڵات و هاووڵاتیانی، وتی" سەرەخۆشی و هاوخەمی قووڵی خۆمان ئاراستەی خانەوادەکانی شەهیدانی ئه‌م ڕووداوە و ودوعای زوو چاكبوونه‌وه‌ بۆ بریندارەکان ده‌كه‌ین”.
    لە بەرامبەردا نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق (یونامی) هێرشی سەر فڕۆکەخانەی عەربەت لە پارێزگای سلێمانی ئیدانەی کرد.
    یونامی لە بەیاننامەیەکدا جەختی لە "پێویستی ڕاگرتنی ئەو هێرشانە کردووەتەوە کە چەندین جار سەروەری عێراق پێشێل دەکەن، داوای "گفتوگۆ و رێگای دیپلۆماسی و پەنا نەبردنە بۆهێرشكردن كرد.