فراكسیۆنی یەكێتی نیشتیمانی بە توندی ئیدانەی ئەو كارە دوژمنكارانە دەكات كە لە دژی فڕۆكەخانەی كشتوكاڵی سلێمانی ئەنجامدراوە

ناوخۆ
  • 18-09-2023, 22:22
  • +A -A

    بەغدا -  INA
    ئەمڕۆ دووشەممە فراكسیۆنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەپەرلەمان بەتوندی ئیدانەی كردەوەی دوژمنكارانەی لەدژی فڕۆكەخانەی كشتوكاڵی قەزای عەربەت-ی سەر بە پارێزگای سلێمانی كرد.
    بەیاننامەیەكی فراكسیۆنی یه‌كێتی دا كە بەده‌ستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ئاماژەی بەوە كردووە: بە توندی ئیدانەی ئەو كارە دوژمنكارانەیە دەكەین كە بەرامبەر فڕۆكەخانەی كشتوكاڵی لە قەزای عەربەت لە پارێزگای سلێمانی،كە بە دوو فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بۆردومان كرا كە بووە هۆی شەهیدبوون و برینداربوونی شەش هێزی پێشمەرگەی دژە تیرۆر.
    لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : ئەم كارە شەڕانگێزییە بە پێشێلكارییەكی ئاشكرای سەروەری دەوڵەتی عێراق دادەنرێت و ئەمەش بەداخەوە چەندین جار لە پارێزگای سلێمانی و هەرێمی كوردستان دووبارە بووەتەوە، ئەمەش مەترسی لەسەر ئاسایش و سەقامگیری عێراق و هەرێمی كوردستان هەیە.
    كوتلەی یەكێتی بەگوێرەی بەیاننامەكە داوای لە حكومەتی فیدراڵی كردووە كە دەنگی خۆی لە دژی ئەم پێشێلكاریانەی سەروەری عێراق بەرزبكاتەوە، هەروەها ڕێوشوێنی دیپلۆماسی بگرێتەبەر بۆ ناچاركردنی ئەنجامدەرانی ئەو جۆرە كردەوە دوژمنكارانەیە كە ڕێز لە سەروەری خاك و ئاسمانی عێراق بگرن و بۆ وازهێنان لەم تاوانانە.
      ناوبراو لە درێژەی قسەكانیدا وتی: داوا لە هەموو كوتلەكان و ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران  و نیشتمان پەروەران دەكەین هەڵوێستیان هەبێت لە پێناو پاراستنی سەروەری و سەلامەتی عێراق.