بەغدا - INA
ڕۆژنامەی نیویۆرك تایمزی ئەمریكی ڕۆژی دووشەممە، پشتڕاستی كردەوە كە محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران هەوڵدەدات وەبەرهێنانی زیاتر لە ئەوروپا و ئەمریكاوە بكاتەوە.
ڕۆژنامەكە لە ڕاپۆرتێكدا كە فەرمانگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران وهریگرتووه و ڕایگەیاندووە: دیالۆگێكی لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران ئەنجامداوە، كە هیوای خۆی دەربڕیوە كە بتوانێت كێشە درێژخایەنەكانی وڵات لە گەندەڵی و ناسەقامگیری سیاسی چارەسەر بكات و عێراق بكەنە هاوبەشێكی جێی متمانەی نەتەوە یەكگرتووەكان.
ئاماژەی بەوەشكرد: سودانی بەرهەمی دامودەزگاكانی دەوڵەتە،لە هاووڵاتیان و ئەولەویەتەكانیان تێدەگات كە یەكێكە لە نەوەی دووەمی دوای ڕژێمی سەدام، ئەوان نزیكترین كەسن لە خەڵك و تێدەگەن كە شەقام دەیەوێت بگوڕێت.
ڕوونیشیكردەوە : محەممەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران یەكەم سەركردەی عێراقە لە ساڵی 2003ەوە، هەموو ژیانی خۆی لە ناوخۆی عێراق بەسەربردووە، هەرگیز نەیهێشتووە، هەرچەندە سەدام حسێن فەرمانی لەسێدارەدانی باوكی دەركردووە.
ئاماژەی بەوەشكردووە: سودانی توانی پشتگیری عێراقییەكان لە نزیكەی هەموو لایەنە سیاسییەكان بەدەستبهێنێت و بە ڕوونی و جددی و پراكتیكی دەركەوت.
ئاماژەی بەوەشكردووە: سودانی بەنیازە داوای هاوكاری لە نەتەوە یەكگرتووەكان بكەن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تەحەدای گۆڕانكاری توندی ژینگەیی كە دەبێتە هۆی وشكەساڵی و بیابانبوون.
ئاماژەی بەوەشكردووە: سودانی هەوڵدەدەن وەبەرهێنانی زیاتر لە ئەوروپا و ئەمریكاوە بكەنەوە، هەروەها هەوڵەكانیان لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی بەهێزتر بكەن بۆ یارمەتیدانی بنیاتنانی ژێرخانی بەرهەمهێنانی غازی سروشتی.
لە درێژەی قسەكانیدا وتی: سودانی لە كێشەی وزە تێدەگەن و ئامانجیان ئەوەیە عێراق زیاتر لە بواری وزەدا خۆبژێوی بكات، هەروەها ناتوانرێت بۆ هەمیشە پشت بە غازی هاوردە ببەسترێت.
ئاماژەی بەوەشكرد: سودانی هەوڵدەدەن دەستبكەن بە چارەسەركردنی ئەو بێزارییەی كە گەنجانی عێراق هەستی پێدەكەن لە هەوڵدان بۆ بەدەستهێنانی كارە حكومییەكان.
ئاماژەی بەوەشكردووە: ئەو واقیعبینە و بانگەشەی ئەوە ناكات كە گەندەڵی بە تەواوی لەناو دەبات، بەڵام گرنگە ئیرادەی ڕاستەقینە هەبێت و هیچ دوودڵییەك هەبێت لە لێپرسینەوە لە هەر كەسێك كە تێوەگلاوە لە گەندەڵی.
كهشناسی عێراق: پلهكانی گهرما بهرزدهبنهوه