بهغدا-INA - حەسەن ئەلفواز
ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی نەوت وادەی پێشکەشکردنی ئۆفەرەکانی کۆمپانیاکان بۆ گهڕی شەشەمی مۆڵەتدان دیاریکرد، لە هەمان کاتدا ئاماژەی بەوەدا کە خولی شەشەمی مۆڵەتدان تەنها گەڕانە بەرەو ئەو ناوچانەی کە توانای غازی ئومێدبەخشیان هەیە.
یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتیی بۆ گرێبەست و مۆڵەتدان لە وەزارەتی نەوت، محەمەد نەجم ئەلسەعدی، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: “کۆمپانیاکان بەردەوامن لە داواکاری بۆ گهڕی شەشەمی مۆڵەتدان، لەنێویاندا کۆمپانیا شایستە و نزیك لهشایسته ههیه، بەڵام ژمارەی کۆتایی ئەم کۆمپانیایانە هێشتا تەواو نییە ولهكاتی تەواوبوونیان ئاشكرا دهكرێن.
وگهڕی شەشەمی مۆڵەتدان تەنیا گەڕانە لهو ناوچانهی كهغازی لێیه.
ئەلسەعدی وتی “کۆمپانیاکان لە سەرەتای ساڵی داهاتوو ئۆفەرەکانیان پێشکەش دەکەن”، ئاماژەی بەوەشکرد کە گهڕێ شەشەم پارێزگاکانی نەینەوا، ئەنبار، نەجەفی پیرۆز، موسەننا و دیوانیەشی لەخۆگرتبوو، لە کاتێکدا گهڕی پێنجەمیش پارێزگاکانی نەینەوا، ئەنبار، نەجەفی پیرۆز، موسەننا و دیوانیەی، دیالە، واست، میسان و بەسرە لهخۆی گرتبوو.
ئاماژەی بەوەشکرد، "گرێبەستەکانی کۆمپانیای تۆتال گرێبەستی زەبەلاحن و پێیان دەوترێت گرێبەستی تەواوکەر، بەو پێیەی نەوت و گاز و ئاو و وزەی خۆر لەخۆدەگرێت و لە ئێستادا گرێبەستی هاوشێوەمان نییە"، جەختیشی لەوە کردەوە کە "عێراق کراوەیە بەڕووی هەموو وڵاتانی عەرەبی برا و وڵاتانی دیکەش”.