بهغدا-INA
ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی نەوت تەواوبوونی هەڵکەندنی بیرێکی نوێ بە قوڵایی سێ هەزار و 538 مەتر لە کێڵگەی زوبەیر ڕاگەیاند.
لە ڕاگەیەندراوێکی وەزارەت، کە بەدهستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، هاتووه “کارمەندانی تەکنیکی و ئەندازیاری کۆمپانیای هەڵکەندنی عێراقی هەڵکەندنی بیرە نەوتی زوبەیر/563 بە قوڵایی 3538 مەتر یان تەواو کردووه، كهلە چوارچێوەی گرێبەستەکەدا كهلەگەڵ کۆمپانیای ئیتاڵی ENI کۆتاییان هێنا بە ههڵكهندنی 37 بیری نەوت لە کێڵگەی نەوتی زوبەیر لە بەسرە بە هاوکاری کۆمپانیای خزمەتگوزاری نەوتی شلومبێرگەر، کە 23هەمین بیرە کەکۆمپانیاکە لە چوارچێوەی ئەم پڕۆژەیەدا تەواو دهكات.
ئاماژەی بەوەشکرد، "ئۆپەراسیۆنەکانی ههڵكهندن بە بەکارهێنانی ڕیگەکەی IDC 38 ئەنجامدراووه، کە توانای هێزی ئەسپی 1500 ئەسپی هەیە"، ئاماژەیە بۆ ئەوەی ئامێرەکە دەگوازرێتەوە بۆ شوێنێکی دیکە لە هەمان کێڵگە بۆ دەستپێکردنی کونکردنی بیرە نەوتەکەی زوبەیر/608". کۆمپانیاکە دوو ئامێری کونکردنی تەرخانکردووە بە ناوەکانی IDC 37 و IDC 38 بۆ جێبەجێکردنی ئەم پڕۆژەیە یەکێکە لەو ئامێرە مۆدێرنانەی کە کۆمپانیاکە خاوەندارێتی دەکات."