هه‌ولێرـ INA
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، بهرفرۆكهی بێ فرۆكه‌وان هێرش كرایه سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی كشتوكاڵی ناحیه‌ی عه‌ره‌به‌ت له‌پارێزگای سلێمانی وله‌ئه‌نجامدا ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه شه‌هید كران. به‌ڕێوبه‌ری ناحیه‌ی عه‌ره‌به‌ت سه‌باره‌ت به‌م هێرشه ڕاگه‌یێندراوێكی بڵاوكرده‌وه كه‌به‌ده‌ستی ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی كه‌وتووه و تێدا هاتووه" له‌کاتژمێر 4:05 خولەکی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بەرواری 18-9-2023
لە ڕێگەی درۆنەوە هێرشکرایە سەر فڕۆکەخانەی کشتوکاڵی عەربەت و دەستبەجێ هێزەکانی ئاسایش و پۆلیس و ئاگرکوژاندنەوە گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە.
تا ئێستا زانیاری دروست و پشتڕاستکراوە لەبەردەست نییە سەبارەت بەو لایەنەی هيرشەکەی ئەنجامداوە، بەڵام بەپێی ئاماری پشتڕاستنەکراوە شه‌ش کەس کوژراون و کەسێکی دیکەش بریندار بووە، بەڵام زانیاری لەبارەی کوژراو بریندارەکان لەبەردەست نییە.