پەرلەمان تاوتوێی 3 یاسا دەخاتەڕوو بۆ پاڵپشتی كەرتی كشتوكاڵ و ئاژەڵداری

سیاسی
  • 18-09-2023, 20:05
  • +A -A

    بەغدا -  INA
    ئەمڕۆ دووشەممە لیژنەی كشتوكاڵ و ئاو و هۆڕەكانی پەرلەمان دووپاتی كردەوە كە عێراق هەوڵدەدات پشكێكی دادپەروەرانە لە ئاودا مسۆگەر بكات بە دانوستان لەگەڵ لایەنی توركیا لە ئاستە بەرزەكاندا، هاوكات ئاشكرای كرد كە لیژنەكە دیراسەی 3 یاسای كردووە بۆ باشتركردنی واقیعی كشتوكاڵ و ئاژەڵداری.
    پەرلەمانتاری لیژنەكە ئیبتیسام هیلالی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: پێویستە پشكی عێراق لەو ئاوەی كە لە توركیاوە دێت پێویستە بگاتە 8 هەزار مەتر سێجا لە چركەیەكدا بەپێی ئەو پرۆتۆكۆڵەی كە لەنێوان هەردوو وڵات واژۆ كراوە، بەڵام زۆر دابەزی بۆ ئەوەی بگاتە تەنها 250 مەتر سێجا، پێش ئەوەی ئەم ساڵ زیاد بكات  بۆ 500 م3 لە چركەیەكدا.
    ئاماژەی بەوەشكرد: عێراق دانوستان لەگەڵ توركیا دەكات بۆ زیادكردنی ئەم پشكە، دوا دانوستان لەو دانوستانانە لە سەردانەكەی هاكان فیدان وەزیری دەرەوەی توركیا بۆ عێراق بووە، چاوەڕێی سەردانی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا دەكەین بۆ ئەوەی لە بەرزترین ئاستدا گفتوگۆی لەسەر بكات .
    سەبارەت بە هەوڵەكانی لیژنەكە بۆ پاڵپشتیكردنی كەرتی كشتوكاڵ و ئاو لە عێراق هیلالی ڕوونیكردەوە : لیژنەكە لەماوەی ڕابردوودا جوڵەی كرد و تەرخانكردنی گەورەی لە چوارچێوەی یاسای پشتیوانی فریاگوزاریدا مسۆگەر كرد، ئێستاش لیژنەكە دوو یاسای گرنگی هەیە، ئەویش یاسای دەست بەتاڵی كشتوكاڵی كە ژمارەیەكی زۆر لە ئەندازیارانی كشتوكاڵی تەواوكات و دەرچووانی پەیمانگا كشتوكاڵییەكان لەخۆدەگرێت و پێویستی بە دابینكردنی 50 دۆنم هەیە و هەروەها یاسایەكمان هەیە كە یاسای بەكرێدانی زەوی كشتوكاڵی ژمارە 35ی ساڵی 1983 هەموار دەكاتەوە.
    ئاماژەی بەوەشكرد: ئەگەر یاسای دووەم دەنگی لەسەر بدرێت، پشتگیری جووتیارەكە دەكات و دەتوانێت لەو زەوییەدا نیشتەجێ بێت كە كاردەكات.
    هەروەها ئاماژەی بەوەشكرد: لیژنەكە داوای لە جووتیارانی عێراق كردووە گرنگی بە چاندنی بەروبوومی ستراتیژی و نەمامە هەمیشەییەكان بدەن بۆ زیادكردنی بەرهەمهێنان، پاڵپشتی ئابووری وڵات و ڕاگرتنی هاوردەكردن ، داوامان لە وەزارەتی سامانە ئاوییەكان كرد كە پشكی پێویست بداتە جووتیاران بۆ ئەوەی بەشداری بكەن بۆ بوژاندنەوەی واقیعی كشتوكاڵ و بەرەنگاربوونەوەی بیابانبوون.
     دووپاتیشی كردەوە: لیژنەكە سەرقاڵی لێكۆڵینەوەی یاسای سێیەمە، كە یاسای پاراستنی سەرچاوە بۆماوەییەكانە بۆ ئاژەڵ و ئاژەڵە دەگمەنەكان، ئەم یاسایەش بەرەو یاسادانان هەنگاو دەنێت، ئەمە جگە لە یاساكانی دیكە كە لیژنەكە لێی دەكۆڵێتەوە.