ناوخۆ: ئامادەكردنی بەرنامەیەكی تایبەت بۆ دڵنیابوون لە بەشداریكردنی كەمینەكان لە گرێبەستی وەزارەتدا

ئەمنی
  • 18-09-2023, 17:44
  • +A -A

    بەغدا -  INA-  فاتیمە ڕەحمە
    ئەمڕۆ دووشەممە وەزارەتی ناوخۆ میكانیزمی ڕاگەیاندنی ئەنجامی تیروپشكی بۆ ئەو كەسانەی كە وەك گرێبەست بۆ فەرمانبەرەكانی وەرگیراون ڕوونكردەوە، هاوكات ئامادەكردنی بەرنامەیەكی تایبەتی ڕاگەیاند بۆ ئەوەی كەمینەكان بگرێتەوە.
    وتەبێژی وەزارەتەكە لیوا خالد موحەننا به‌ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: تیروپشكی دووەم بۆ ڕیزكردنی ناوی ئەو كەسانەی وەك گرێبەست لە وەزارەت وەرگیراون، بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەن ئەنجامدرا لە نوێنەران و سەركردەكانی وەزارەت و چەندین كەسایەتی.
    موحەننا ووتیشی : لە ماوەی ڕابردوودا، سەرچاوە مرۆییەكانی وەزارەت ئۆپەراسیۆنی گەورەیان ئەنجامدا بۆ ڕیزكردنی ئەو كەسانەی كە مەرج و تایبەتمەندییەكانی ئەم كارەیان تێدایە و ئەو كەسانە دوورخستنەوە كە لەگەڵیدا ناگونجێن، ئاماژەی بەوەشكرد كە بەرنامەیەكی تایبەت ئامادەكراوە بۆ دڵنیابوون لە وەرگرتنی كەمینەكان و ڕەچەڵەكی بەپێی پارێزگاكان، چونكە هەر پارێزگایەك تایبەتمەندییەكی دیاریكراوی لە دانیشتووانەكەیدا هەیە.
    لە درێژەی قسەكانیدا وتی : ئەنجامی تیروپشكەكە لە ڕێگەی ژمارەی داواكارانەوە بەبێ ناو دەخرێتە بەردەم ڕای گشتی، بەمەبەستی دڵنیابوون لە لایەنی ئەمنی، بەو پێیەی نامە بۆ ژمارە تەلەفۆنەكانیان دەنێردرێت.