بەغداد/ INA
ئەمرۆ دووشەممە ، وەزارەتی دارایی ڕەتیکردەوە کە سیستەمی ئەلیکترۆنی هەوڵی هاککردنی درابێت.
وەزارەتی دارایی لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا ڕایگەیاندووە:- ئەوەی لە سۆشیال میدیادا بڵاوکراوەتەوە سەبارەت بە هەوڵی هاککردنی سیستەمی ئەلیکترۆنی وەزارەت دوورە لە ڕاستییەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد:- سەرجەم سیستەمە پەسەندکراوەکانی وەزارەت بە شێوەیەکی ئاسایی کاردەکەن و بەپێی نوێترین سیستەمی ئەمنی مۆدێرن پارێزراون کە چوونە ژوورەوە و دەستکاریکردن ئاسان نی یە و بۆیە داوا دەکات مەڵپەر و راگەیاندنەکان پشت بەهەواڵ و سەرچاوەی راست ببستن و هەموو ئەو شتانەی کە لەدەرەوەی ماڵپەڕە فەرمییەکانی لەلایەن کەسانێک بڵاودەکرێنەوە مەبەست لێی سەرلێشێواندن و چەواشەکردنی ڕای گشتیە.