پەرلەمان میوانداری وەزیری ڕۆشنبیری و تیمی خزمەتگوزاری حکومی دەکات

سیاسی
  • 18-09-2023, 15:17
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، لیژنەی پلاندانانی ستراتیژی و خزمەتگوزاری فیدراڵی میوانداری" ئەحمەد فەکاک بەدرانی" وەزیری ڕۆشنبیری و گەشتوگوزار و شوێنەوارە دێرینەکان کرد،هەروەک  لیژنەی خزمەتگوزاری پەرلەمانی میوانداری تیمی خزمەتگوزاری کرد بە سەرۆکایەتی جابر حەسانی.
    پەیامنێرمان لە  ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) پێ ڕایگەیاندین : ئەمڕۆ لیژنەی پلاندانان و ستراتیژی و خزمەتگوزاری میوانداری "ئەحمەد فکاک بەدرانی " وەزیری ڕۆشنبیری و گەشتوگوزار و شوێنەوارە دێرینەکانی کرد و تاوتوێ  بەرنامەی حکومەت و ئەولەویەت و کارەکانی وەزارەتتان کرد .
    پەیامنێرمان ئاماژەی بەوەشدا:- لیژنەی خزمەتگوزاری پەڕلەمان میوانداری تیمی خزمەتگوزاری و هەوڵەکانی ئه ندازیاری به سه ڕۆکایەتی "جابر حەسانی " و تیمی یاوەری کرد بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئەو پرسانەی کە  لەلایەن دەستەی ڕاوێژکارانەوە خراوەتەڕوو، وەک چارەسەرکردنی کەمی خزمەتگوزاری لە پارێزگاکان و پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان بۆ هاوڵاتیان لە پارێزگا و قەزاکان و پلانی پێشنیارکراوی بۆ گەڕەکە هەرەمەکیەکانی  پارێزگای بەغدا.