بەغداد/ INA
ئەمرۆ دوو شەممە، نووسینگەی حەکیم لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی ڕایگەیاندووە:ئەمرۆ"عەمارحەکیم" سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی
لەگەڵ "ستیڤن هیتشن " باڵیۆزی نوێی بەریتانیا،کۆبووەوە وهیوای خواست سەرکەوتوو بیت لە ئەرکی دیپلۆماسی نوێی لە عێراق.
"حەکیم " دووپاتی کردەوە "گرنگە کرانەوەی عێراق بەرامبەر بە ژینگەی هەرێمی و نێودەوڵەتی ، هەروەها خواست و هەوڵدانی بەم ئاراستەیە بە شێوەیەکە کە بەرژەوەندی گەلەکەی لەبارچاو بگیرێت.
حەکیم ئاماژەی بە سروشتی ئەو گۆڕانکاریانە کرد کە لە گۆڕەپانی عێراق ڕوودەدەن.
وەک حەکیم ئاماژەی پێدا:- بودجەی سێ ساڵی وڵات دەباتە قۆناغێکی نوێ ، بەهۆی ئەو توانا و دەرفەت و پڕۆژە خزمەتگوزاری و شار و گەشەپێدانانەی کە پێشکەشی دەکات، جەختیشی لە پێویستی پاراستنی سەقامگیری عێراق کردەوە ، وەک چۆن لە بەرژەوەندی سەقامگیری نێودەوڵەتیدایە.
هەروەک حەکیم جەختی لە گرنگی چاکسازی لە واقیعی ئیداری لە وڵاتدا کردەوە، بەو پێیەی پێویستی بە مۆدێرنکردنی و نوێکردنەوەی یاساکان هەیە بەگوێرەی دەرفەتەکانی بەردەست.
كهشناسی عێراق: پلهكانی گهرما بهرزدهبنهوه