سەرۆک وەزیران ڕێنماییدا بۆ پاڵپشتیکردن لە یانەی کارەبا لە پاڵەوانیەتی ئاسیادا

وەرزش
  • 18-09-2023, 14:50
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    "محەممەد شیاع سودانی"سەرۆک وەزیران، بەشداریکردنی یانەی کارەبای بە گرنگ زانی لە جامی یەکێتی تۆپی پێی ئاسیا، ڕێنمایی دا بە پاڵپشتیکردنی تیپی تۆپی یانەی کارەبا. 
    ئەمڕۆ دووشەممە،ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی کارەبا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تێیدا هاتووە:-"محەمەد شیاع سودانی"سەرۆک وەزیران و زیاد عەلی فازڵ وەزیری کارەبا رێنماییاندا  کە بەردەوام بن لە پاڵپشتیکردنی تیپی تۆپی پێی کارەبا بۆ  بەشدارییەکی گرنگ لە پاڵەوانێتی جامی یەکێتی ئاسیا بۆ یەکەمجار لە مێژووی خۆیدا.
    وەک ئاماژەی پێدراوە :- تیپەکە یەکەم یاری خۆی لە کۆمەڵەی خۆیدا بەرامبەر هەڵبژاردەی کوەیتی کوێتی دەبێت، کە بڕیاڕە سبەی سێشەممە، لە یاریگای نێودەوڵەتی بەسرە ئەنجام بدرێت. 
    لای خۆیەوە "عەلی ئەسەدی " سەرۆکی یانەی کارەبا،سوپاس و پێزانینی زۆری خۆی ئاراستەی سەرۆک وەزیران و وەزیری کارەبا کرد، بۆ هەنگاوە پێشەنگەکانیان لە پاڵپشتیکردنی یانەکە، بەو پێیەی نوێنەرایەتی وڵات دەکات بۆ پاڵەوانیەتی ئاسیا.