بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە"ئەثیر داود غرێری" وەزیری بازرگانی،ئامادەکارییەکانی بۆ دەبەشکردنی وەجبەی حەوتەمی ئاردی ڕاگەیاند.
لە ڕاگەیەندراوێکدا لە وەزارەتەکەوە، کە بۆئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی ، تێیدا هاتووە:-ئاگاداری لەلایەن کۆمپانیاکانەوە دەرچووە خشتەی بەروارەکانی بڕین و پێداچوونەوە بە بریکارەکان لەخۆوەگرتوە بەپێی پلانی بازاڕکردنی ناوەندی دیاریکراون وبە هەماهەنگی نێوان کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی دانەوێڵە و بازرگانی دانەوێڵە بۆ خستنەبازاڕی تێکەڵەی دانەوێڵە، کە تەرخانکراوە بۆ ئەو کارگانەی کە ئەرکی بەرهەمهێنانی پشکی حەوتەمی ئاردیان لەسەرە کە وەک بەشێک لە کارتی بەشەخۆراکی ئامادە دەکرێت.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە:- وەزارەت داوای لە بریکارەکانی ئارد کردووە پێداچوونەوە بە ناوەندەکان لە بەغدا و پارێزگارەکان بکەن بۆ وەرگرتنی لیستەکانی پرۆسێسکردن بەپێی ئەو بەروارانەی کە بۆ هەر بریکارێک دیاریکراون، بە لەبەرچاوگرتنی ئەولەویەتی پرۆسێسکردن بۆ هەژارترین ناوچەکان تا خشتەکان ئامادە بکەن و پرۆسێسکردن لەبەرچاو بگرن.
وەزارەت جەختی لەوە کردۆتەوە : لیژنەکانی سەرپەرشتیکردن بەدواداچوون بۆ کوالیتی ئاردەکە دەکەن و پێش وەرگرتنی پشکەکانیان مۆر و بەرواری بەرهەمهێنانی لەسەر دەنوسرێ بۆ ئەوەی لە هەر حاڵەتێکی دەستکاریکردن دوور بکەونەوە و هەر هەڵەیەک یان حاڵەتە نەرێنییەکان بەڕاپۆرت ئاگادار بکرێنەوە .
وەزارەت داوا لە سەرجەم ئەو هاوڵاتیانە دەکات کە سیستمی کارتی بەشەخۆراکی دەیانگرێتەوە، دوای دڵنیابوون لە سەلامەتی بڕی ئامادەکراو، بەشەخۆراکی ئاردەکانیان وەربگرن و ئەگەر سەرپێچیەک هەبێت ، لەڕێگەی پەیوەندیکردن بە بەشی کۆنترۆڵ یان لقەکانی کۆمپانیای بەرهەمهێنانی دانەوێڵە لە پارێزگاکان، یان لە ڕێگەی ماڵپەڕی فەرمی وەزارەت لە فەیسبووک یان هێڵی گەرمی وەزارەت پەیوەندی بەوەزارەت بکەن .