بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە"باسم عەوادی" وتەبێژی حکومەتی عێراق ڕایگەیاند:-" محەمەد شیاع سودانی"سەرۆک وەزیران لەبەردەم کۆبوونەوەی گشتی وتارێک پێشکەش دەکات و پێداچوونەوە بە هەڵوێستی ناوچەیی و نێودەوڵەتی عێراق دەکات.
"عەوادی " لە تویتێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) پشتڕاستی کردۆتەوە ، ڕایگەیاند:78مین کۆبونەوەکانی ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕۆژی سێشەممە 19ی ئەیلولەوە دەستپێدەکات تا 23ی ئەیلول، کە تیایدا سەرکردەکانی جیهان بەدوای چارەسەری قیرانەکان و گرفتە جیهانیەکان دەگەڕێن بەئامانجی دەستەبەرکردن و بەرزکردنەوەی ئاشتی و ئاسایش.
عەوادی دەلێت :- سەرۆک وەزیران وەک باقی سەرکردەکانی جیهان بەشداری لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی گشتیدا دەکات بەو پێیەی گەورەترین کۆڕبەندی ساڵانەی جیهانییە بۆ کۆبونەوەی سەرکردەکان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئاستەنگە جیهانی و ناوچەییەکان و عێراقیش لەو روووەوە بەووتارێک بۆچوون لەسەر ئالەنگارییەکان پێشکەش دەکات ، کە تیایدا پێداچوونەوە بە هەڵوێستە نێودەوڵەتی و ناوچەییەکان و سیاسەتی ناوخۆی عێراق دەخاتەروو .
لە درێژەی قسەکانیدا عەوادی ئاشکرایدەکات :- کە کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ گوێگرتنە لە بۆچوونی سەرکردەکانی جیهان و وەڵامدانەوەی پرسیارەکانیان سەبارەت بە سەرجەم کاروباری عێراق، بۆ پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان، بۆ ڕوونکردنەوەی واقیعی عێراق وەک خۆی.
كهشناسی عێراق: پلهكانی گهرما بهرزدهبنهوه