بەغداد/INA
ئەمڕۆ دووشەممە"عەبدولئەمیر شەمەری "وەزیری ناوخۆ،جەختی لەسەر پێویستی چارەسەرکردنی بەکارهێنەرانی ماددە هۆشبەرەکان کردەوە بەپێی ستانداردە نێودەوڵەتییەکان،هاوکات جەختی لە گرنگیدان بەو ئەفسەرانە کردەوە کە ئارەزووی پلەبەرزکردنەوە و خانەنشین بوون دەکەن.
وەزارەتی ناوخۆ لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا ڕایگەیاندووە:-عەبدولئەمیر شەمەری وەزیری ناوخۆ سەرپەرشتی نۆزدەهەمین کۆبوونەوەی دەستەی بۆچونی وەزارەتی ناوخۆی کرد و لە کۆبوونەوەکەدا باس لە چەندین بابەت کرا، کە لەپاراوێزی کارنامەی کۆبوونەوەکەدا بوون لەوانە گەڕانەوەی هەڵسەنگاندن بۆ ئەفسەرانی دەستەی پشکنینی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و دڵنیابون لە هەڵسوکەوتی باش و دەستپاکی.
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە :- شەمەری باسی لە پاڵپشتیکردنی رووبەرووبونەوەی ماددە هۆشبەرەکان کردووە لە دەروازە سنوورییەکان وجەختیشی لەوە کردەوە کە پێویستە بەپێی ستانداردە نێودەوڵەتییەکان بێت.
هەروەک جەختیکردەوە لە پێویستی گرنگیدان بەو ئەفسەرانەی دەیانەوێت پلەیان بەرزبکرێنەوە و خانەنشین بکرێن.