بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، کاغەزی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی پەسەندکرد.
کۆمسیۆن لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، رایگەیاند :-" محەممەد شیاع سودانی"سەرۆکوەزیران لە میانی کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی کۆمسیۆن، پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ پڕۆسەی هەڵبژاردن و کارەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان و دەستەی کۆمسیاران دووپات کردەوە،لە هەوڵەکانی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ناوخۆیی لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا کە 18ی کانوونی دووەمی 2023ە.
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە :- دەستەی کۆمسیاران چەندین دانیشتنی ئاسایی و نائاسایی ئەنجامدا، بۆ تاوتوێکردنی چەند تەوەرێک لەبارەی کارەکانی ، دواتر کۆمەڵێک بڕیاری دەرکردوە لەوانە پەسەندکردنی جۆری کاغەزی دەنگدانی نیشتمانی کە بۆ دەنگدەرانی دەنگدانی تایبەت دیاریکراوە، هەروەها فۆرمەکانی دەنگدانی گشتی دیاریکراو بۆ هەریەکێک لە 15 ناوچەی هەڵبژاردن و گەیاندن بەو پارێزگایانەی کە هەڵبژاردن دەیانگرێتەوە، بە لەبەرچاوگرتنی قەبارەی کاغەزەکە بە ڕێژەیەکی زۆر لیستە هەڵبژاردنەکان لە هەر پارێزگایەکدا .
لەدرێژەی بەیاننامەکەی کۆمیسیۆندا هاتووە :- ئەنجومەن هەڵمەتی راگەیاندنی تایبەت بە دابەشکردنی کارتی بایۆمەتری و هەڵمەتی راگەیاندن بۆ هۆشیارکردنەوە و زانیاری بۆ دەنگدەران لەسەر ڕێکارەکانی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی پارێزگاکان پەسەندکرد، ئەمە جگە لە درێژکردنەوەی ماوەی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەرانی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان تا کۆتایی ڕۆژی دەوامی فەرمی لە 20ی ئەیلول، کە تۆمارکردن تا 16 ی ئەیلول گەیشتۆتە (277.024) دەنگدەر ، و پەسەندکردنی سیستەمی دەنگدان و ژماردن و ڕیزکردن بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێم.
دووپاتیشی کردەوە:- دەستەی کۆمسیاران بڕیاریدا میکانیزمێک دابنێت بۆ دڵنیابوون لە بێلایەنی کاری فەرمانبەرەکان و ئەوانەی کە کەسوکاری کاندیدەکانن تا پلەی چوارەم لە ڕۆژی دەنگدان لە ناوەند و وێستگەکانی دەنگدان،کە وەک ستاف کاردەکەن.