بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی پەروەردە لینکی زانیاری بۆ داواکاران بەمەبەستی دامەزراندنیان وەک (گرێبەست) بڵاوکردەوە.
وەزارەتی پەروەردە لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا ئاماژەی بەوەداوە:- کە لینکی پێشکەش کردنی زانیاری داواکاران بۆ دامەزراندنیان وەک (گرێبەست) لە بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی پارێزگاکانی ( کەربەلا و نەجەف و موسەننا و زیقار و میسان و سەلاحەددین و نەینەوا و کەرخ 1، کەرخ 2 و کەرخ 3 و ڕەسافە 1 و ڕەسافە 2 و ڕە سەفا ٣) بەتەنها بۆ ڕۆژی دووشەممە کە دەکاتە 18 ی ئەیلوولی واتا ئەمرۆ بەردەستە.
ئەمەی خوارەوە لینکەکەیە:-
https://empedu.ur.gov.iq/