بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە،دەستەی کەشناسی، ڕەوشی کەشوهەوای وڵاتی بۆ چوار ڕۆژی داهاتوو ڕاگەیاند،کە پێشبینی دەکات پلەکانی گەرما کەمێک بەرزبێتەوە.
لە بەیاننامەیەکی دەستەکەدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تێیدا هاتووە:-بۆ سبەینێ سێشەممە،ڕەوشی کەشوهەوای وڵات ئاسایی دەبێت و پلەکانی گەرماش هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن لە سەرتاسەری وڵاتدا.
ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشداوە :- کە ڕەوشی کەش و هەوا بۆ ڕۆژی چوارشەممە لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکور ئاسایی دەبێت،لە ناوچەکانی باشووریش ئاسمان ساماڵ و ئاسایی دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵەهەور، هەروەها پلەکانی گەرماش هاوشێوەی ڕۆژانی پێشوو دەبن لە سەرتاسەری وڵاتدا.
لە درێژەی بەیاننامەکەی دەستەی کەشناسیدا ئەوەش هاتوور :- کە ڕەوشی کەشوهەوا بۆ ڕۆژی پێنجشەممە ئاسایی دەبێت و ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵە هەور لە هەموو ناوچەکانی وڵات، هاوکات پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە بەبەراورد بە ڕۆژانی پێشوو لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکور، هاوکات لەباشوری وڵاتیش هاوشێوەی ڕۆژانی پێشوو دەبێت.
دەستەی کەشناشی لەبەیاننامەکەدا ئەوەشی خستۆتەروو :- کە ڕەوشی کەش و هەوای وڵات بۆ رۆژی هەینی داهاتوو ئاسایی دەبێت، هەروەک پلەکانی گەرماش هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن لە سەرتاسەری وڵاتدا.