بەغداد/INA
ئەمڕۆ دووشەممە، شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی،کوژرانی چەند تیرۆرستێکی لە کەرتی سەڵاحەدین ڕاگەیاند.
لە بەیاننامەیەکی شانەکە بۆ بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تێیدا هاتووە: لەسەر بنەمای زانیاری دروستی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانی عێراق و بە هەماهەنگی و پلاندانانی شانەی بە ئامانجگرتن لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، لە ئۆپەراسیۆنێکی فڕۆکە جەنگییەکانی ئاسمانی،بە کەڵک وەرگرتن لە فڕۆکەی F_16، هێرشێکی ئاسمانی سەرکەوتوو لەکەرتی سەر سنووری پارێزگای سەلاحەدرین بۆ کەرکوک بەدیوی سەلاحەدین ئەنجامدرا.
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە :-لەئەنجامدا بووە هۆی کوژرانی چەند تیرۆریستێک و لەناوبردنی کۆشکێکی تیرۆریستان و ئەو چەک و تەقەمەنی و کەلوپەلانەی کە لەناویاندا بوون لەناوبران.