بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە"قاسم ئەعەرەجی" ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی بە سەرۆکایەتی وەفدێکی باڵای ئەمنی بەرەو هەولێر بەڕێکەوت.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی،لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا ڕایگەیاندووە:-لەژێر ڕێنمایی "محەمەد شیاع سودانی" فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان"قاسم ئەعەرەجی "ڕاوێژکار ئاسایشی نیشتیمانی،بە سەرۆکایەتی وەفدێکی باڵای ئەمنی بەرەو هەولێر بەڕێکەوت.
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە:- ئامانج لە سەردانەکە بەدواداچوونە بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ئەمنی نێوان عێراق و ئێران.