بەغداد/INA
ئەمڕۆ دووشەممە، ئەنجومەنی باڵای دادوەری و دەستەی دەستپاکی باسیان لە هاوکاری هاوبەش و رووبەرووبونەوەی تاوانەکانی گەندەڵی و میکانیزمەکانی وەرگرتنەوەی سامانی دەوڵەت کرد.
لە ڕاگەیەندراوێکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تێیدا هاتووە:- ئەمڕۆ "فایق زەیدان" سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، پێشوازی لە "حەیدەر حەنون " سەرۆکی دەستەی دەستپاکی،و ستافی پێشکەوتووی کارگێڕی دەستەکە کرد .
وەک لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەی پێدراوە، :- لە کۆبوونەوەکەدا باس لە هاوکاری و هەماهەنگی هاوبەشی نێوان دەسەڵاتی دادوەری و دەستەکە کرا لە رووبەرووبونەوەی تاوانەکانی گەندەڵی دارایی و ئیداری و میکانیزمەکانی وەرگرتنەوەی ئەو پارانەی دەوڵەت کە لە تاوانەکانی گەندەڵی کارگێڕی بەدەست هاتوون.
كهشناسی عێراق: پلهكانی گهرما بهرزدهبنهوه