بەغداد/ INA
ئەمرۆ یەکشەممە "فواد حسێن" جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوە، جەختی لەسەر گرنگی چارەسەرکردنی کێشەی کەمپی " هۆل" لەسوریا کردەوە.
وەزارەتی دەرەوە لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، ڕایگەیاندووە:- ئەمرۆ یەک شەممە " فوئاد حسێن"جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوە لەگەڵ "گیر بیدەرسون"نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان لە سوریا کۆبویەوە لە پەراوێزی 78 مین خولی کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان.
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە :-لە میانی کۆبوونەوەکەدا باسیان لە هەوڵەکانی گەیر یدەرسون کرد بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ قەیرانی سوریا.
"فوئاد حوسێن"وەزیر دەرەوەی عێراق دووپاتیکردەوە:- کە هەڵوێستی عێراق روونە کە داوای پێویستی دۆزینەوەی چارەسەری کۆتایی بۆ قەیرانی سوریا دەکات بەگوێرەی بڕیارنامە نێودەوڵەتییە پەیوەندیدارەکان.
ووتیشی :- گرنگی چارەسەرکردنی پرسی کەمپی هۆل و بەشداریکردنی وڵاتان لە وەرگرتنەوەی هاوڵاتیانیان ، بە لەبەرچاوگرتنی ئەو مەترسییە نزیکەی کەمپەکە لەسەر ئاسایشی عێراق و ناوچەکە دروستی دەکات.
جەختیشی لە گرنگی پاڵپشتی و دارایی ئەو وڵاتانە کردەوە کە میوانداری پەنابەرانی سووری دەکەن لەسەر خاکەکانیان و بەشداری کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە هەڵگرتنی بارگرانییەکان و دابینکردنی پێداویستییە سەرەتاییەکان بۆ پەنابەران ، چونکە عێراق میوانداری سەدان هەزار هاوڵاتی سووری کردوە و مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت وەک هاووڵاتییەکی عێراقی لەسەر خاکەکەی.
هەروەک وەزیری دەرەوە جەختی لەوەش کردەوە کە "عێراق بە تەواوی ئاگاداری واقیعی بارودۆخی سەختی مرۆیی و ئابووری سوریایە، هەروەها حکومەتی عێراق پشتیوانی لە هەر دەستپێشخەرییەک دەکات لەلای خۆیەوە بۆ چارەسەرکردنی داڕمانی دۆخی مرۆیی، هاوکات داوا لە هەموو لایەنە سوریاییەکان دەکات گفتوگۆ بکەن بۆ دۆزینەوەی لێکتێگەیشتنی هاوبەش بۆ دوورکەوتنەوە لە دەرئەنجامەکانی قەیرانی سوریا
لای خۆیەوە،نێردەی نەتەوە یەکگرتوەکان لەسوریا کورتەیەک لەبارەی سەردانەکەی ئەم دواییەی بۆ دیمەشق و تێبینییەکانی سەبارەت بە تێکچوونی بارودۆخی ئابووری و باری ژیانی گەلی سوریا و بەرزبوونەوەی بێ وێنەی ئاستی هەڵاوسان و کەمی سووتەمەنی خستەروو.
كهشناسی عێراق: پلهكانی گهرما بهرزدهبنهوه