بەغداد/INA
ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی ژینگە پێکهێنانی لیژنەیەکی حکومی بۆ بەرزکردنەوەی کوالێتی ئاوی خواردنەوە لە بەسرە ڕاگەیاند، هاوکات دووپاتی کردەوە کە پشکنینی نمونەی پرۆژەی ئاوی بەدعە لە پارێزگاکە بەهۆی بوونی شکستی کیمیایی و فیزیاییە لە نمونەی وەرگیراو.
"ئەمیر عەلی حەسون" بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان لە وەزارەتی ژینگە ،بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: لیژنەیەکی هاوبەش لە وەزارەتەکانی تەندروستی و ژینگە و بەڕێوەبەرایەتی ئاوی بەسرە سەردانی پرۆژەی بدعایان کرد ، و نمونەی ئاویان وەرگرتوە بە مەبەستی پشکنینی بەکتریا و کیمیایی و فیزیایی.
ئاماژەی بەوەشدا:- کە بۆنێکی ناخۆش لە ئاوی بدعەدا هەبووە، هەروەها لە پشکنینی بەکتریاکەدا دەرکەوتووە لە ژینگەدا دەگونجێت، بەڵام دەرکەوتووە کە شکستێک لە فیزیایی و کیمیاییدا هەبووە کاتێک کوالیتی ئەو ئاوە وەرگیراوە.
ووتیشی:- ڕاپۆرتێکی یەکگرتوو لەسەر ئەم بابەتە ئامادەکرا و پێشکەشی وەزارەت کراوە، هەروەک جەختیشیکردۆتەوە کە بەدواداچوون بەردەوامە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاوی بەسرە بە هەماهەنگی لەگەڵ فەرمانگە پەیوەندیدارەکان، بەمەبەستی باشترکردنی کوالێتی ئاوی خواردنەوە لە پارێزگاکەدا.