بەغداد/ INA
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانى ئێوارەی ئەمڕۆ، یەکشەممە پێشوازی لەپراشانت بیسای باڵیۆزی هیندستان لە عێراق کرد.
نووسینگهی ڕاگهیاندنی سهرۆكی ئهنجوومهنی وهزیران لهراگهیێندراوێكدا كهبۆ ئاژانسی ههواڵی عێراقی ناردووه راگهیاند" سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران باسی لە قووڵی پەیوەندییە مێژووییەکانی نێوان عێراق و هیندستان کرد کە چەندین هاوبەشی و دەرفەتی هاوکاری لە هەموو بوارەکاندا لە خۆدەکرێت.
ههروهها سودانی جەختی کردەوە لەوەی کە حکومەت لە پرۆسەی جێبەجێکردنی پڕۆژە ستراتیژییەکاندایە، کە گرنگترینیان پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدانە داوای لە کۆمپانیا هیندییەکان کرد بەشداری بکەن لە وەبەرهێنان لە عێراق و ئاماژەی بە گرنگی سوود وەرگرتن کرد لە ئەزموونی هیندستان لە بواری پارەدانی ئەلیکترۆنی و بنیاتنان و کارکردنی نەخۆشخانەکان.
لەلایی خۆیەوە بێسای جەختی لە گرنگی عێراق کردەوە چوونکە یەکێک لە گەورەترین هاوردەکەرەکانی، کە نوێنەرایەتی دەکرێت لە هاوردەکردنی نەوتی عێراق بە بەهای 34 ملیار دۆلار بۆ هیندستان لە ساڵی ڕابردوودا، جگە لەوەی کە حەوتەم هاوبەشی بازرگانی هیندستانە و خواستی کۆمپانیاکانی وڵاتەکەی بۆ بەشداریکردن لە پڕۆژەکانی عێراق دەربڕی، کە لە پێش هەموویانەوە پڕۆژەکانی کەرتی تەندروستین.
كهشناسی عێراق: پلهكانی گهرما بهرزدهبنهوه