له‌سەرۆک وەزیران پرسه‌نامه‌یه‌ك به‌بۆنه‌ی كۆچی بەڕێز محمد مەهدی موسەوی ئەلخۆرسان ئاراسته‌ ده‌كات

ناوخۆ
  • 17-09-2023, 19:53
  • +A -A

    به‌غدا- IAN

    ئەمڕۆ یەکشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران، پرسه‌ وسەرەخۆشی خۆی بۆ کۆچی دوایی ئایەتوڵڵا سەید محەمەد مەهدی ئەلموسەوی ئەلخۆرسان ئاراسته‌كرد.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران لەڕاگەیەندراوێکدا کەبۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووه‌، ڕایگەیاندووە: بە دڵێکی پڕ لە خەم و قبوڵکردنی ویستی خودا، سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران محه‌مد شیاع سودانی ماتەمینی بۆ كۆچی دوایی ئایەتوڵڵای بەڕێز محه‌مه‌د مەهدی ئەلموسه‌وی ئه‌لخوراسان راده‌گه‌یێنێت، کە دوای تەمەنێکی درێژ بەسەربردن لە زانستدا زانین و بەدواداچوون و نووسین کۆچی دوایی کرد.
    هه‌روه‌ها له‌راگه‌یێندراوه‌كه‌دا هاتووه‌“ ئه‌یه‌توڵڵای کۆچکردوو زانایەکی بەڕێز و لێکۆڵەرێکی زیرەک و نووسەرێکی ناوازە بوو.”
      پرسه‌ وسەرەخۆشی و هاوخەمی خۆمان له‌گه‌ڵ خانەوادەی و ئازیزانی وكه‌س وكاری ده‌رده‌برین و ئێمە سەر بۆ خوداین وبۆ خوداش دەگەڕێینەوە.