بەغداد/INA
ئەمڕۆ یەکشەممە"مەسرور بارزانی"سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەپەیامێکدا سوپاسی "محمد شیاع سودانی" سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی فیدراڵی کرد لەسەر ڕێککەوتن لەبارەی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ناردوویەتی ، تیایدا هاتووە:- نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە،بارزانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سودانی ئەنجامدا، لەو پەیوەندیە تەلەفۆنیەدا سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان،سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ سەرۆکی ئەنجومەنی فیدراڵی دەربڕی بۆ پاڵپشتی لە گەیشتن بە ڕێککەوتن لەسەر پرسی ناردنی مووچەی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.
هەروەک سەرۆکی حکومەت هیوای خۆی دەربڕی کە ئەم ڕێککەوتنە ببێتە بنەمایەک بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی، لە ڕێگەی گفتوگۆ و بەپێی دەستوور و دەقی واژۆکراوی ڕێککەوتنەکان.
كهشناسی عێراق: پلهكانی گهرما بهرزدهبنهوه