بەغداد/INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،هێزەکانی حەشدی شەعبی،دەستگیرکردنی ٧٧ کەسی ڕاگەیاند کە ویستویانە لە هەولێرەوە بە شێوەیەکی نایاسایی بێن بۆ بەغدا.
لە ڕاگەیەندراوێکی دەستەکەدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا ئاماژەی بەوەکردووە:-کە لە هەڵمەتێکی سەرکەوتوودا، هێزێکی هەواڵگری لە دەستەی حەشد، توانیان تۆڕێکی قاچاخچیەتی هەڵبوەشێننەوە، کە تیایدا دەیان کەسی بیانی لە پارێزگای هەولێرەوە ویستویانە بە قاچاخەوە خۆیان بگەینە بەغدای پایتەخت.
وەک راگەیندراوەکە ئاماژەی پێداوە:- ئەمە هەڵمەتە لەسەر بنەمای زانیاریی هەواڵگری دروست بووە، بەو پێیەی هێزەکانیان توانیویانە 77 کەس دەستگیربکەن کە 74 هاوڵاتی بیانی بوون لەڕەگەزنامەی پاکستان و بەنگلادیشی، کە بەقاچاخ ویستویانە لە پارێزگای هەولێرەوە بەبارهەڵگرێک خۆیان بگەیننە پارێزگای بەغدا، کەخۆیان لەناو بارهەڵگرێک حەشاردابوو.
هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە:- تۆڕێکی (3) کەسی کە هاوڵاتی عێراقی بوون دەستگیراکران کە کەل وپەلی قاچاغیان پێ بووە و ویستویانە بگوازنەوە بۆ ناوچەیەکی دی، دەستگیرکردنەکەش لە ڕێگای بۆسەیەکەوە بوو، دوای لێکۆڵینەوەش ڕادەستی لایەنی دادوەری کرا بۆ تەواو کردنی ڕێگارەکان.