بەغداد/INI
ئەمڕۆ یەکشەممە"مەیسەم عەبدولسافی" بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی وەزارەتی گواستنەوە،بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند:تیمێکی تایبەتمەند لە وەزارەت پێکهێنراوە بە مەبەستی لێکۆڵینەوە و دیاریکردنی دیدگای ئابووری و یاسایی بۆ میکانیزمی کارپێکردنی فاو لە داهاتوو .
سافی دەشڵێت:- لێکۆڵینەوەکە زۆر بە زوویی دەخرێتە بەردەم وەزیری گواستنەوە بۆ گفتوگۆکردن ، دواتر دەخرێتە بەردەم حکومەت بۆ میکانیزمی کارپێکردنی پڕۆژەی بەندەری فاو کە پڕۆژەکە وەک ژێرخانێکی ئابوری بەهێز دەدەنرێت و کارە سەرەکییەکانی پەیوەستن بە کارکردن،هەروەک بەشی یەکەمی دەرچەی ژمارە (١) بە ڕێژەی ١٠٠% تەواو بوو، و بەشی دووەمیش بە ڕێژەی زیاتر لە ٧٥% تەواو بوو، وتەبێژی وەزارەت جەختی لەوە کردەوە:- کە چەکسازی بۆ ئەم بەشە تەواو بووە، و وەردبینی و تاقیکردنەوە لەلایەن ڕاوێژکاری ئیتاڵییەوە دەبێت و پاشان بەشەکانی دیکە دەگرێتەوە.
سەبارەت بە بەشی (٣) و (٤)ی بەندەرەکە ، ئاماژەی بەوەشکرد کارکردن تێیدا گەیشتووەتە قۆناغی نزیکەی کۆتایی، لەکاتێکدا ڕێژەی تەواوبوونی حەوشەی کۆنتێنەرەکان ٧٠%ی تێپەڕاندووە، سەبارەت بە کەناڵی بەیەک بەستنەوە ،کەناڵی دەریایی گەورە هەیە و ئەو بەشانەی کە قووڵاییەکانیان گەیشتووەتە قۆناغە پێشکەوتووەکان و بەپێی ئەوەی پلانی بۆ دانراوە بەستراوەتە بەو قوڵاییە .
ئاماژەی بەوەشکرد:- هەموو کارەکانی پڕۆژەکە بە باشی بەڕێوەدەچێت، هەروەها بەدواداچوونی مەیدانی هەیە لەلایەن بەرێوەبەرانی پڕۆژەکە و ڕاوێژکاری ئیتاڵییەوە، هەروەها کۆمپانیای جێبەجێکاری کۆری ئامادەیە بۆ ئەوەی کارەکان بە باشی تەواوبکەن.
جەختیشی کردەوە:- پرۆژەی بەندەری فاو پڕۆژەیەکی گەورەیە و بڕبڕەی پشتی ئابووری وڵاتە، و بەشێکی دانەبڕاوە لە ڕێڕەوی گەشەپێدان و تەواوکەری ئەو پرۆژەیەیە. ئاشکراشیکرد :- کە کردنەوەی قۆناغی یەکەمی بەندەری فاو لە کۆتایی ساڵی 2025 دەبێت، هاوکات قۆناغی یەکەمی ڕێڕەوی گەشەپێدان لە ساڵی 2028 دەکرێتەوە.