بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی تەواوبوونی ڕێكارەكانی توێژینەوەی كۆمەڵایەتی لە سەرجەم بوارەكانی خزمەتگوزاری و هەوڵی ئەندازیاری لە پارێزگاكانی بەغدا و دیوانیە و موسەننا و میسان ڕاگەیاند.
سەرۆكی دەستەی پاراستنی كۆمەڵایەتی وەزارەت ئەحمەد موسەوی لە بەیاننامەیەكدا كە بەدهستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ڕایگەیاندووە: ژمارەی ئەو خێزانە ئامانجدارانەی لە چوارچێوەی ئەو ناوچانەی كە كارەكانی تیمی خزمەتگوزاری و هەوڵی ئەندازیاری لەپارێزگای بەغدا دەیانگرێتەوە گەیشتە (104,708)، دیوانیە (3241)، موسەننا (1380)، و میسان (6945)، ئاماژەی بەوەشكرد كە كۆی گشتیی ئەو توێژینەوە كۆمەڵایەتیانەی لەم پارێزگایانە تەواوكراون گەیشتووەتە (123,219) خێزان.
ئاماژەی بەوەشكرد : دەستەكە هەموو هەوڵەكانی خۆی كۆكردۆتەوە بۆ تەواوكردنی ئەو بوارانە، كە دەكەونە چوارچێوەی هەوڵی خزمەتگوزاری و ئەندازیاری بۆ خزمەتكردنی خێزانە پێویستەكان.