وەزیری تەندروستی: چالاككردنی یاداشتێكی لێكتێگەیشتن لەگەڵ ئێران بۆ پیشەسازی دەرمان

ناوخۆ
  • 17-09-2023, 16:20
  • +A -A

    بەغدا -INA-  ویسام  مەلا
    ئەمڕۆ یەكشەممە ساڵح حەسناوی وەزیری تەندروستی لە میانەی سەردانەكەیدا بۆ تارانی پایتەخت، دەرئەنجامی گفتوگۆكانی ئەم دواییەی لەگەڵ لایەنی ئێرانی ڕاگەیاند، هاوكات كاراكردنی یاداشتنامەی لێكتێگەیشتنی لەگەڵ ئێران  كە پەیوەست بە پیشەسازیی دەرمانی پشتڕاستكردەوە، ناوبراو ئاماژەی بە دەستپێكردنی واژۆكردنی گرێبەستێك لە نێوان كەرتی تایبەت و كارگەیەكی ناسراوی ئێراندا كرد.
    حەسناوی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: لە سەردانەكەی ئەم دواییەی كۆماری ئیسلامی ئێران، چەند تەوەرێك ڕێككەوتنی لەسەر كرا، لەوانە خزمەتگوزارییە تەندروستییە جۆراوجۆرەكان، جگە لە كاراكردنی یاداشتێكی لێكتێگەیشتن كە لە نێوان هەردوولادا واژۆ كرا، كە نوێنەرایەتی ڕێككەوتنەكانی پەیوەست بە پیشەسازی دەرمان و سوودوەرگرتن لە شارەزایی ئێران دەكات.
    وەزیری تەندروستی ئاماژەی بەوەشكرد: ئیمزاكردنی گرێبەستێك لە نێوان كارگەیەكی ناسراوی ئێرانی و یەكێك لە كارگەكانی كەرتی تایبەت لە عێراق دەستیپێكردووە، هەروەها ئاڵوگۆڕی زانیاری دەربارەی دەرمانەكان و سەرچاوەكانیان و شێوازی دابینكردنیان .
    ئاماژەی بەوەشكرد : رێكەوتن لەسەر ئاڵوگۆڕی زانستی كراوە بە ناردنی تیمی پزیشكی بۆ هەردوو وڵات بەمەبەستی ئاڵوگۆڕی ئەزموونەكان، هەروەها ناردنی نەخۆشە عێراقییەكان بۆ ئێران، ئەمە جگە لە كاری هاوبەش لەڕێگەی سەردانەكانەوە.