بەغدا - INA- محەمەد تاڵبی
دەستەی كەشناسی ئەمڕۆ یەكشەممە پشتڕاستیكردەوە كە هیچ ئاماژەیەك نییە كە وڵات لە چەند ڕۆژی داهاتوودا تووشی كاریگەیەكی كەش وهەوا و یان بارانبارین بێت، لە كاتێكدا پێشبینی كۆتایی وەرزی هاوینیان كردووە.
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی دەستەی كەشناسی، عامر جابری بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: وەرزی هاوین لە كۆتایی مانگی ئێستای مانگی ئەیلول كۆتایی دێت، كاتێك پلەكانی گەرما دەست دەكەن بە گەڕانەوە بۆ ئاستی ئاسایی خۆیان، ئاماژەی بەوەشكرد: ڕەنگە پلەكانی گەرما لەم ماوەیەی ئێستادا لە هەندێك لە پارێزگاكانی باشوور بەرزببنەوە و دواتر دەگەڕێتەوە بۆ ئاستی ئاسایی.
ئاماژەی بەوەشكرد: دەستەكە هیچ ئاماژەیەكی كاریگەی كەش وهەوا و بارانبارینی تۆمارنەكردووە، ئاماژەی بەوەشكرد : هەندێك وڵات باران و زریانی بەهێزیان تۆماركردووە، بەڵام لە عێراق تا ئەم ساتەوەختە هیچ پشتڕاستكردنەوەیەك نییە بۆ بوونی بارانبارین لە چەند ڕۆژی داهاتوودا.