بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران موحسین مەندەلاوی سەرەخۆشی لە كۆچی دوایی مەرجەعی ئاینی شێخ قاسم تائی و لێكۆڵەر و زانا سەید محەمەد مەهدی خۆرەسان كرد.
مەندەلاوی لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بەدهستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە راگهیاندووه: بە ئازار و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی مەرجەعی ئاینی و فەقێ شێخ قاسم تائی و لێكۆڵەر و زانا سەید محەمد مەهدی خۆرەسان خوای گەورە ڕەحمیان پێ بكات و نهێنییەكانیان پیرۆز بێت.
ئاماژەی بەوەشكرد: ئاڕاستەی حەوزە و بنەماڵەكانیان و سەرجەم خۆشەویستان و كەسوكاری ئەو دوو كۆچكردووی ڕێزدارە، پرسە و هاوخەمی قووڵمان ئاراستەی حەوزە دەكەین، لە خودای گەورە و دانا، داواكارین لەگەڵ كە هەردوو كۆچكردوو لەگەڵ پێغمبەری ئازیز حەشریان بكات و ڕەحمەت و ڕازیبوونیان پێ ببەخشێت، و ئیلهامبەخشین بە خێزانەكانیان بە سەبر و دڵنەوایی و پاداشتێكی گەورە.