بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئهنجوومهنی وەزیران پشتگیری حكومەتی بۆ كاروباری كولتووری دووپاتكردەوە، لە هەمان كاتدا ئاماژەی بەوەدا كە قەرزی بێ قازانج دەدات بۆ پشتگیریكردنی دەزگاكانی بڵاوكردنەوە.
سەرۆك وەزیران لە میانەی كردنەوەی بیست و چوارەمین پێشانگای نێودەوڵەتی كتێبی بەغدا كە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەی بوو وتی: لەم ڕۆژانەدا پێویستمان بە كتێب هەیە بەهۆی ئەو تەحەددایانەی ڕووبەڕووی خوێندنەوە دەبنەوە، وەك ئەوەی هەبووە زۆر گلەیی لە كەمی خوێندنەوە بەهۆی تەكنەلۆژیاوە كراوە و ئاماژەیە بۆ ئەوە كرد كە بۆنی كاغەز و حبر بە تایبەتی دەمێنێتەوە، سەرەڕای پێشكەوتنی تەكنەلۆژیا.
ئاماژەی بەوەشكرد: كتێب كە بەدرێژایی مێژوو بەستراوەتەوە بە بەغداوە، ئەمڕۆش چاپ و نووسین و خوێندنەوە دەكات، جەختیشیكردەوە پاڵپشتی حكومەت بۆ ڕۆشنبیری وەك بەشێك لە بەرنامەی حكومەت.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد: كە حكومەت ڕێوشوێنی زۆر بۆ كارئاسانی كاری دەزگاكانی چاپ و بڵاوكردنەوە دەخاتە ڕوو، ئاماژەی بەوەشكرد قەرزی بێ قازانج دەستپێدەكات بۆ پاڵپشتیكردنی دەزگاكانی چاپ و پێشانگە فیكرییە گەورەكان لە عێراق، لە باوەڕمانەوە بە گرنگیدان بە چالاكی ڕۆشنبیری.
لە درێژەی قسەكانیدا وتی: حكومەت پشتگیری لە كاروباری كولتووری دەكات و ئەوە ڕزگاری ئێمەیە لە هەموو قەیرانەكان.