بەغداد/ INA
ئەمڕۆ شەممە، شێخ"قەیس خەزعەلی " ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق،لەگەڵ "هادی عامری" ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی بەدر،بارودۆخی سیاسی وڵاتی تاوتوێ کرد.
نووسینگەی راگەیاندنی شێخ "قەیس خەزعەلی" لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی ، تیایدا هاتووە:- شێخ "قەیس خەزعەلی" ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق،لە نووسینگەی خۆی لە بەغدا پێشوازی لە "هادی عامری "ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی بەدر کرد.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە:- لە میانی کۆبوونەوەکەدا باس لە بارودۆخی سیاسی گشتی عێراق کرا، هەروەها هەڵوێست نیشاندرا لەسەر کۆمەڵێک بابەت کە پێویستیان بە بڕیار و هەنگاوی جددی هەیە، بۆ دڵنیابوون لە بەردەوامی ئەو دۆخە ئەمنی و سەقامگیرییەی کە عێراق لەئێستادا بەخۆیەوە دەبینێت.