وەفدێکی دەوڵەتی یاسا تاوتوێی پرۆژە خزمەتگوزارییەکانی پارێزگای بەسرە دەکات

سیاسی
  • 16-09-2023, 21:37
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ شەممە،وەفدێکی کوتلەی دەوڵەتی یاسا گفتوگۆیان لەسەر  واقیعی خزمەتگوزارییەکانی پارێزگای بەسرە کرد.
    لە بەیاننامەیەکی کوتلەکە، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تێیدا هاتووە:- ئەمڕۆ شەممە ، کوتلەی  پەرلەمانی دەوڵەتی یاسا، بە سەرۆکایەتی "یاسر مالیکی"گەیشتە پارێزگای بەسرە،بۆ تاوتوێکردنی واقیعی خزمەتگوزارییەکانی بەسرا.
    لەبەیاننامەکەدا  ئاماژە بەوەشکراوە:- کوتلەکە یەکەم کۆبوونەوەی خۆی لە فەرماندەیی پۆلیسی پارێزگاکە بەئامادەبوونی "ئەسعەد عێدان" پارێزگاری بەسرە ئەنجامدا.
    وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە:- کوتلەی پەرلەمانی دەوڵەتی یاسا لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای نەوتی بەسرە کۆبووەتەوە، هەروەها سەردانی بەشی کارەبای پارێزگاکەیان کردووە.