بەغداد/INA
ئەمرۆ شەممە "عەمار حەکیم" سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی،دووپاتیکردەوە کە هەڵبژاردنەکان لە کاتی خۆیدا بەڕێوەدەچن و هاوپەیمانی هێزەکانی نیشتمانی دەوڵەت ، نوێنەرایەتی ڕەوتێکی میانڕە و ناوەندگەرایی دەکات لە سیستەمی سیاسیدا.
"عەمار حەکیم " لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، ڕایگەیاند: لە کۆبوونەوەیەکی فراوان لەگەڵ کاندیدانی هاوپەیمانی هێزەکانی نیشتیمانی دەوڵەت،کە بە ئامادەبوونی "حەیدەر عەبادی" سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی هاوپەیمانیەتیەکە، و سەرۆکی قەوارەکانی ناو هاوپەیمانیەتیەکە و پاڵێوراوان بەرێوەچوو،تیایدا ئەوە خرایەروو کە هاوپەیمانی هێزەکانی دەوڵەت نوێنەرایەتی ڕەوتێکی میانڕەوی و ناوەندگەرایی دەکات لە سیستەمی سیاسیدا.
"حەکیم"جەختی لە فرە لیستی هەڵبژاردنەکان و هاوپەیمانییە سیاسییەکان کە بەشدارن کردووە،هەرورک جەختی لەسەر گرنگی هاوپەیمانییەتی بەهێزکردنی دەوڵەت و دامەزراوەکانی کردەوە بەو پێیەی لەم قۆناغەدا پێویستییەکی حەتمیە.
لە درێژەی بەیاننانەکەی "حەکیم "دا هاتوو:-بەهێزکردنی ریزەکان دەبێتە هۆی سەقامگیری،هەروەک دەبێتە هۆی گەشەپێدان و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بەهاوڵاتیان.
لەبەشێکی دیکەی بەیاننامەکەی حەکیمدا هاتووە:- عێراق لەبەردەم دەرفەتێکی گرنگدایە بۆ بەهێزکردنی دەوڵەت و ناردنی پەیامی دڵنیاکردنەوە لە ناوخۆ و دەرەوە، هەروەها هەڵبژاردنی ناوخۆیی گرنگە بەو پێیەی بەڵگەیە لەسەر سیستەمی فیدراڵی لە عێراق،بەتایبەت ئەم هەڵبژاردنە بەو پێیەی یەکەمجارە هەڵبژاردنی ناوخۆیی و پەرلەمانی یەک یاسایان هاوبەشیان دەبێت.
كهشناسی عێراق: پلهكانی گهرما بهرزدهبنهوه