لیژنەی کشتوکاڵی پەرلەمان زانیاری لەبارەی ئیمتیازاتی یاسایی بەکرێدانی زەوی کشتوکاڵی دەخاتەروو

ناوخۆ
  • 16-09-2023, 21:35
  • +A -A

    بەغداد/INA
    ئەمڕۆ شەممە"فالح خەزعەلی"سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵ و ئاو و زۆنگاوەکان لە ئەنجومەنی نوێنەران،وردەکاری لەبارەی ئیمتیازاتی یاسای هەموارکردنەوەی یاسای بەکرێدانی زەوییە کشتوکاڵییەکان و یاسای کرێکارانی کشتوکاڵی خستەڕوو.
    "فالح خەزعەلی"بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: لیژنەکە کار بۆ هەموارکردنەوەی یاسای بەکرێدانی زەوی کشتوکاڵیەکانی ژمارە 35ی ساڵی 1983 دەکات و خوێندنەوەی یەکەم بۆ ئەم یاسایە تەواو بوو و دوای خوێندنەوەی دووەم و پێشکەشکردنی بۆ دەنگدان ، کێشە و  ناڕەزایەتی لە بەرامبەر هەندێک لە بڕگەکانی ئەم یاسایە کەوتەوە، بۆیە دەرفەتدرا بۆ پێشکەشکردنی ڕاسپاردە و تێبینییەکان  بۆ دەوڵەمەندکردنی.
    ئاماژەی بەوەشکرد:-گرنگترین تایبەتمەندی ئەم یاسایە درێژکردنەوەی ماوەی گرێبەستە بۆ بەکرێدانی زەوییە کشتوکاڵییەکان، و ڕێگەدان بە دامەزراندنی باخچەی میوە بە مەرجێک یەک پارچەی دابەشنەکراو بن،و  دوای پێنج ساڵ بکرێتە خورما، کە ڕووبەرەکەی لە دە دۆنم کەمتر نەبێت، یاسای سی و پێنجیش پەیوەندی بە پرۆژەی ستراتیژییەوە هەیە.
    خەزعەلی لە درێژەی قسەکانیدا ووتشی:- پاڵپشتیکردنی کەرتی کشتوکاڵ پێویستی بە چالاکی و پاڵپشتە لەسەر بنەمای ئەو گرێبەستانە، لەوانەش گرێبەست بۆ چالاکی ڕووەکی و ئاژەڵان، بەو پێیەی پێشتر یاسای ئێستا ڕێگەی بە کردنەوەی ئەو پڕۆژانە نەدەدا.
    سەبارەت بە یاسای کرێکارانی کشتوکاڵی بەبەردەوام،روونیکردەوە کە  کار دەکەن بۆ خاوەندارێتی زەوی بۆ ئەندازیارانی کشتوکاڵ و ڤێرتێنەری و دەرچووانی ئامادەیی کشتوکاڵ،و پەیمانگاکانی کشتوکاڵ و ئاژەڵداری کە چالاکی کشتوکاڵییان هەیە،
    هەروەک ئەم یاسایە،بەپێی ئەو هەموارکردنە نوێیەی کە ئێمە کار لەسەر دەکەین، فەزای فراوان دەدات بە ئەندازیارانی کشتوکاڵ بۆ پشتگیریکردن لە ڕۆڵی ئەوان لە پاڵپشتیکردنی کەرتی کشتوکاڵ و خاوەندارێتی دوای دە ساڵ بە ڕووبەرێک کە لە پەنجا دۆنم زیاتر نەبێت، لە هەمان کاتدا وەزارەت پابەند دەکات بەدابینکردنی سەرچاوەی ئاو بۆ گەیاندنی ئاو بۆ ئەم زەویانە.