ههولێرـ INA
ئەمڕۆ شەممە، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ستیڤن هیچنس، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد.
نووسینگهی راگهیاندنی سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان لهراگهیێندراوێكدا كهبۆ ئاژنسی ههواڵی عێراقی ناردووه راگهیاند" لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ و دابینکردنی مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان کرا. لەمبارەیەوە سەردانی حەفتەی ڕابردووی شاندی باڵای حکومەتی هەرێم بۆ بەغدا و گفتوگۆکانی لەگەڵ هەر سێ سەرۆکایەتییەکە و لایەنە سیاسییەکانی عێراق، تایبەت بە دابینکردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان، بە هەنگاوێکی ئەرێنی بە ئاراستەی چارەسەرکردنی کێشەکان دانرا.
تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان تایبەت بوو بە گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان.
كهشناسی عێراق: پلهكانی گهرما بهرزدهبنهوه