بەغداد - INA
سەرۆك وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ شەممە، تەئكیدیكردەوە: پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان تۆڕێكی گواستنەوەی یەكخراو دابین دەكات.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ شەممە، سەرۆكایەتی سێیەمین كۆبوونەوەی لیژنەی باڵای جێبەجێكردنی پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدانی كرد، و تیایدا تاوتوێی كاریگەری پڕۆژە نێودەوڵەتییەكانی ڕێگاوبانیان كرد كە لە ناوچەكەدا جێبەجێ دەكرێت لەسەر پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان و گفتوگۆیان كرد لەسەر ستراتیژی كاری پڕۆژەكە و مۆدێلی ئابووری پێشكەشكراو لەلایەن تیمی ڕاوێژكارییەوە كە بڕیارە گرێبەستی لەگەڵ بكرێت.
هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، كە سەرۆك وەزیران، فەرمانی بە وەزارەتی گواستنەوە و دەستەی ڕاوێژكاران كرد كە میكانیزمێك ئامادە بكەن بۆ گرێبەستكردن لەگەڵ بانكی نێودەوڵەتی بۆ ئەوەی هاوبەش بن لە وردبینی كردن لە دیزاینی پڕۆژەكە كە لەلایەن ڕاوێژكاری ئیتاڵییەوە ئامادەكراوە.
سودانی جەختیكردەوە: لەسەر گرنگی دەستپێكردنی هەنگاوی یەكەمی جێبەجێكردن پاش دانانی ستراتیژیەتەكان و ڕوونكردنەوەی بیرۆكەكانی پڕۆژەكە بۆ ئەو وڵاتانەی كە بەشدارن لە پڕۆژەكەدا، و تەئكیدیكردەوە: لەسەر گرنگی ڕەنگدانەوەی كاریگەری پڕۆژەكە لە چالاكییە جۆراوجۆرەكانی عێراقدا، لە ڕووی ئابووری و پیشەسازی و خزمەتگوزاری و كۆمەڵایەتیەوە.
هاوكات سەرۆك وەزیران ئاماژەی بەوە كرد: كە پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان تۆڕێكی گواستنەوەی یەكخراو دابین دەكات و دەبێتە دەروازەیەكی بازاڕكردنی جیهانی بۆ بەرهەمەكانی شارە پیشەسازییەكان كە لەسەر ڕێگاكە دادەمەزرێن، ئەوە جگە لە دروستكردنی ستوونی نوێی گەشەی وەبەرهێنان.
كهشناسی عێراق: پلهكانی گهرما بهرزدهبنهوه