وەزیری خوێندنی باڵا جەخت لەسەر كراوەیی بەڕووی پانتایی ئەكادیمی جیهانی وهەنگاونان بەرەو كوالێتی و پەرەپێدانی داهێنان دەكاتەوە

سیاسی
  • 16-09-2023, 19:41
  • +A -A

    بەغداد - INA
    وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی نەعیم عەبودی، ئەمڕۆ شەممە، تەئكیدیكردەوە: كە وەزارەت سەركەوتوو بووە لە دامەزراندنی ژینگەیەكی كراوە بەڕووی پانتایی ئەكادیمی جیهانیدا.
    وەزارەت لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: وەزیری خوێندنی باڵا نەعیم عەبودی ، پێشانگا و كۆنفرانسی پەروەردەی عێراق بۆ خوێندن ساڵی 2023ی بە بەشداری عەرەبی و نێودەوڵەتی و ئامادەییانی ئەكادیمیانی دیار كردەوە.
    عەبودی لە میانی مەراسیمی كردنەوەی پێشانگاو كۆنفرانسەكەدا لە وتارێكدا جەختیكردەوە: كە وەزارەت سەركەوتوو بووە لە رەخساندنی ژینگەیەكی كراوە بەڕووی پانتایی ئەكادیمی جیهانیدا، و بڕیارمانداوە كە زانكۆكانی عێراق كارلێك و ئامادەبوون و پێشبڕكێ لە ڕێگای نێودەوڵەتییەوە بەدەست بهێنن، و وتیشی: پڕۆژەكانی دامەزراوەی خوێندنی باڵا بە بەرنامەو زیندوێتی ستراتیژی وەسف دەكرێن.
    راشیگەیاند: دیارترینی ئەم پڕۆژانە گۆڕانی  خوێندنە  بۆ ڕێبازی بۆلۆنیا، كە لە ڕێگەی هاوبەشی و هاوكاری لەگەڵ یونسكۆ لە زانكۆ تەكنیكیەكان جێبەجێ كرا، كە ڕێگای خۆی دەگرێتە بەر بۆ جێبەجێكردن لە زیاتر لە شەش سەد بەشی تایبەتمەند لە كۆلێژەكانی ئەندازیاری و زانست لە زانكۆ حكومی و تایبەتەكان و پڕۆژەی تاقیكاری (خوێندن لە عێراق)، كە تێیدا زیاتر لە سێ هەزار خوێندكاری نێودەوڵەتی ناویان تۆمار كردووە بۆ خوێندن لە زانكۆكانی عێراق.